MENASWA in 29th Halabja Commemoration (2017) Conference in San Diego -Kurdish Language
وتارى سوره ييا فه لاح له سه رلێکولینه وی زانکویی له سه ر ئه و منداڵانه ی وا پێویستیان به سیستمى |
vokradio, Los Angeles, California, USA | |||||||||
وتارى خاتو سوره ييا فه لاح له سه ر لێکولینه وی زانکوی ويلايه تى كاليفورنيا- نورتريج له سه ر ئه و منداڵانه ی وا پێویستیان به سیستمى په روه رده ى تايبه ت هه يه03/22/2017
( ئه م وه تاره له ساليادى كوريادى حه ڵه بچه له شارى سانديه گو له لايه ن خاتو سوره ييا فه لاح ، قوتابى كانديداى دكتوراى په روه رده و سه روكايه تى زانكوى ويلايه تى كاليفورنيا- نورتريج پيش كه ش به به شداران كراوه)
به سڵاو و ڕیز،
پێشه کی سه ره خوشی له به شدارانی ئازیزی ئه م کوڕیاد و هه ر وه ها سه رخوشى له بنه ماله ى شه هيدان و هه مو گه لی کورد ده که م.
سپاسی سه نته ری کومه ڵگای کورده کان و کارگێڕانی ئه م كورياده ده که م که ده رفه تێکی وایان بو من ڕه خساند که له سه ر لێکوڵینه وه یێکی زانکوی ويڵايه تی کالیفورنیا-نورتريج که به هه مو جورێک به کومه ڵگای ئێمه وه به ستراوه ته وه ئه م وتاره پيشكه ش بکه م.
بوئێمه ی کوچ به ر و په نا به ر که ڕومان کردوه ته وڵاته یه ک گرتوه کانی ئه مریکا چ وه ک تاکه که س کو چ وه ک باو ک و دایک پێمان خوشه منداڵه کانمان له باشترین سیسته می فێرگه و بارهێنان (په روه رده ) له یه کێک له گه وره ترین وڵاتان ؛ له ئه مریکا که ڵک وه ر بگرین.
به پێ یاسا له م وڵاته دا هه مو که سێک ده بێت له به رنبه ر ياسا دا به یه کسان چاو لی بکریت. به ڵام به داخه وه ده بینین كه " که مایه تیه کان له زور روانگه وه به یکسانی چاو لێ ناکرین.
کاتێ که منداڵه کانمان ؛منداڵانی کوچ به ر و په نابه ر ده چنه نێو سیسته می په روه رده ( فير كردن و بار هينان ) وه کو منداڵێکی ئاسايي يان نورمال هه ڵی ناسه نگێنن. زور جار منداڵیک سیسته مێکی تایبه تی پێوێسته (special education ) . ئه م پێویسته تایبه تیانه ئه توانێ به هوێ مه شاکيلێکی ڕوحی ونه فسانی ؛ یا خو جه سته ییه وه بێت.
به داخه وه منداڵيک كه له سه ره تا ى چونه مه كتب له م ولاته دا به چه شنيكى نا شايست هه ل ده سنگينريت، له هه موى دورانى مه كتب دا ناتوانيت سه ركه وتنيكى هاوسه نگ له گه ل مندالانى هاو پايه ى خوى ببيت .
به داخه وه تا ئێستاش هیچ لێکوڵینه وه یێکی تایبه ت و ئاکادمیک له سه رئه م کومه ڵگا نه کراوه. هه ر بویه ئێمه له زانکوی ويلایه تی کالیفرنیا- نورتريج ئه م پرسیاره مان بو هاتوته پێش كه :
- ئایا منداڵانی ئێمه ی کوچ به ر يان پنا به ر که له روژهه لاتی ناوه راسته وه هاتوین به یه ک ئاست له ئیمکاناتی ئه م وڵاته که ڵک وه ر ده گرین ؟
- تا چه ڕاده يه ك مندالانى كه مايه تيه نه ته وه يى و ئايينى كانى نیشته جیی ئه مریکا كه پيويستيان به سيستمى په روه رده، فيركردن و بارهينان بوون له م سيستمه كه لكيان وه رگرتووه.
و هه روه ها چه ن پرسیاری دیکه سه باره ت به بیر و بڕوای بنه ماڵه کان له سه ر سیسته می په روه رده له ئه مریکا.
له واقيع دا ئه م ليكولينه وه به دواى وڵامی ئه م پرسیارانه دايه وه ئه زمونی ئه و بنه ماڵانه ی دا ده گه ريت كه مندالانى كه م ئه ندامله بارى سايكولوژى يان جه سته يى هه يه.
ئه م لێکوڵینه وه له ژیر ناوی " ئه زمونی بنه ماڵه کان که منداڵه کانیان له سیسته می تایبه تی دا بوون ؛ به تایبه ت ئه وانه ی وا له ڕوژهه ڵاتی ناوه راست و باکوری ئه فریقا و باشوری ئاسیا وه بو ولايه ته يكگرتووه كانى ئه مريكا كوچيان كردووه. “Experiences of Families from Middle East, North Africa, and Southwest Asia (MENASWA) in the United States Special Education System” ئه م ليكولينه وه وه ك تيزى دكتوراى ئه من له ژیر چاودێری دوکتوره ویندی موراوسکی "" Dr. Wendy Murawski سه روکی فێرگردن و فێر بوون له زانکوی ئیاله تی کالیفورنیا نورتریچ ؛پروفسوری به ناوبانکی زانکو ، دوکتوه جودی دانله پ Dr. Jody Dunlap"" سه روکی کولیژ وهه روه ها دوکتور کيرمانج گوندی پروفسوری به ناو بانگى زانکوی ويلايه تی تنێسی و چه ن که سایه تی به ڕێزی دیکه که له بواری یاسای په روه رده ییه وه شاره زاییان هه یه پێشکه ش ده کرێت. هیوادارین ده ر ئه نجامه کانی ئه م لێکوڵینه وه به کومه لگای په نابه ران و كوچ به ران یارمه تی بگه یینێت. به شدار بووانى ئازيز ! ئه و بنه ماڵانه ی كه له رابوردو دا يان خو ئيستا ئه ندامیكى بنه ماله یان پێویستیان به سیسته می په روه رده یی تایبه تی هه يه پرسیاره کانى ئيمه له پرسیارنامه یێکی تایبه تیدا هاتووه وڵام بده نه وه . ئه م پرسیارنامه يان راپرسيه که له سه ر وب سايتى تايبه تى " Survey Monkey" ئاماده و بلاو كراوه ته وه، ده توانيت له سه ر ئینته رنه ت پر كريته وه یان له ريگاى ته ليفونه وه ده توانن داوا له ئێمه بکه ن تا بو پر كردنه وه كى يارمه تيان بده ين.
شایانی باسه که زانيارى پرسیارنامه که نه هينيه و به هیچ چه شنيك نێو و نیشانی شه خسی به شدارانی تیدانیه.
ئیمه ده توانین بو ولام دانه وه ی پرسیاره کان و پرکردنه وه ی فوڕمه کان له ڕێگه ی ته له فون و کومپیوتره وه يارمه تی ئه و بنه مالانى بده ين كه ده يانه ويت به شدار ئه م راپرسيه ببن بده ین.
هیوای ئێمه ئه وه یه که ده ر ئه نجامه کانی ئه م لێکوڵینه وه زانکوییه بتوانێت گرانکارییک له شیوازی چاولی کردنی سیسته می په روه رده سه باره ت به و کومه ڵگا بکات.
هه روه ها وه ک ژنێکی لێکوڵه ری کورد هیوادارم ده رئه نجامه کانی ئه م لیکولێنه وه بتوانێت له ولاته که ی خوم له کوردستان که ڵکی لی وه ر بگیرێت.
بو زانستی ئێوه ی به ڕیز: باسی ئه م لێکولێنه وه بو "کێ به رکێ لێکوڵینه وه گرینگه کان " له ويلايه تى کالیفورنیا که له مانگی ئاوريل ٢٠١٧ ى زايينى دا به ريوه ده چيت هه لبژاردراوه.
31th Annual CSU Statewide competition
هه روه ها ئه م ليكولينه وه له سيمپوزیومی ساليانه ى زانکوكانى ويلايه تى له لایه ن زانکوی مایکڵ ایزنر "Michael D. Eisnerبه شدارى ده كات
ئه م لێکولینه وه له ڕیزی لێکوڵینه وه کان به نیوی Cutting edge له سه نته ری فیرکردن و فیر بوون بو مانگی مارس ٢٠١٧ هه لبژاردراوه.
سوپاس بو ئه وه كه بيسه رى ئه م باسه بوون، پاش كورياده كه له خزمه تاندام بو ولام دانه وه ى پرسياره كانتان.
http://www.vokradio.com/content/view/2006/85/
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom
|
Comments
Post a Comment