Dr. Soraya Fallah Interview with TV Program, Dimension: A pipeline From Education to Leadership Systems
Dimension - Topic: From Education to Leadership Systems ڕێبەرایەتی و چۆنیەتی دروستبوونی ڕێبەران لە چاوپێکەوتنێکم لەگەڵ بەرنامەی « ڕەهەند » ،له کوردکاناڵ له گه ڵ ڕۆژنامه وان شه ماڵ ته رغیب هەلی ئەوەم هەبوو باس لە یەکێک لە بابەتە گرنگەکانی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی بکەم، کە بریتییە لە ڕێبەرایەتی و چۆنیەتی دروستبوونی ڕێبەران . لەم گفتوگۆیەدا هەوڵم دا لە ڕوانگەی زانستی و ئەزموونییەوە وەڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە کە «ئایا ڕێبەران لەدایک دەبن یان دروست دەکرێن؟» و ڕوونم کردەوە کە ڕێبەرایەتی تەنها تایبەتمەندییەکی سروشتی یان کاریزمای کەسی نییە، بەڵکو پڕۆسەیەکی فێربوون و گەشەکردنە کە پەروەردە، ئەزموون، ژینگە، کۆمەڵگا و دامەزراوەکان ڕۆڵێکی گرنگی تێدا دەبینن. هەروەها جەختم لە جیاوازیی نێوان دەسەڵات و ڕێبەرایەتیی ڕاستەقینە کردەوە؛ چونکە هەبوونی پۆست، دەسەڵات یان شوێنکەوتووان بە تەنیا کەسێک ناکاتە ڕێبەرێکی باش، بەڵکو ڕێبەرایەتیی ڕاستەقینە بە دەستپاکی، بەرپرسیارێتی، دادپەروەری، خزمەتکردن بە کۆمەڵگا و ڕێزگرتن لە کەرامەتی مرۆڤ پێوانە دەکرێت. بەشێکی گرنگی گفتوگۆکەش تایبەت بوو بە ڕۆڵی دا...