سوره ییا فه لاح بۆ بەرگری له که مپه ینی په‌خشان عه‌زیزی For Kurdish Readers


به سڵاو و ڕێز!

من دکتۆرسوره ییا فه لاحم، توێژەر و چالاکوانی مافەکانی ژنان و داکۆکیکارم. من ٢٥ ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی جیهانی به ڕه نگار بونە وه ی توندوتیژی دژ بە ژنانم هەڵبژارد بۆ پشگری لە کە مپیە نی  پەخشان عەزیزی ، چونکە بڕوام بە وه یە ئەو و ژنانی دیکەی زیندانەکانی ئێران له ژێر هە مو جۆرە سەختی وتوندوتیژی دان.

پەخشان عەزیزی توێژەری کۆمەڵایەتی مرۆیی و چالاکی کۆمەڵگەی مەدەنییە کوردی ڕۆژهه ڵاته کە له ساڵی ٢٠٢٣ بە تۆمەتی بێ بنەما دەستبەسەر کراوپاشان گوازرایەوە بۆ زیندانی ئەڤین لە دوای دادگاییکردنی نادادپەروەرانە لەلایەن دادگای ئینقلابی تاران، سزای زیندانی درێژخایەن و هەڕەشەی لەسێدارەدانی له سه ره.

پەخشان تەنها بەهۆی ئەنجامدانی کاری توێژەری کۆمەڵایەتییەوە سزای بەسەردا سەپێندرا. لە ساڵی ٢٠١٥ەوە، لە سەردەمی تیرۆری داعشدا، لە ناوچەی ڕۆژاڤا کاری کومه ڵایه تی بۆ پەنابەران و قوربانیان دابینکرد. کارەکانی تەنیا لە پێناوی یارمەتی مرۆیی بوون، لەگەڵ ئەوەشدا دەسەڵاتدارانی ئێران بەبێ هیچ بەڵگەیەک ده یانه وێت سیز‌ای نامرۆڤایه تی به سه ردا داسەپێنن.

بوێری پەخشان ڕەنگدانەوەی هێزی ژنە بێشومارەکانی وەک ئەوە- وەک شەریفە محەمەدی و ڤێریشە مورادی- کە بە ناڕەوا زیندانی دەکرێن و تەنانەت سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە بەهۆی چالاکیی ئاشتی خوازانه.

دەبێت ئەم ،جؤره کاره ساتانە  بوەستێت. سزای لە سێدارەدان ئامرازی ترس و سەرکوتکردنە کە لە کۆمەڵگایەکی دادپەروەردا جێگەی نییە.

داوا لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی توێژەرانی کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ و هەموو ئێوەی گوێگر لەم ڤیدیۆیە دەکەم پاڵپشتی بکەن لە پەخشان عەزیزی و ژنانی دیکە کە بە ناڕەوا زیندانی کراون و ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان دەبنەوە. داوای ئازادکردنی دەستبەجێیان و هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان لە ئێران بکەین.

\ با پێکەوە ببینە دەنگی پەخشان عەزیزی و بێشومارەکانی تر کە پێویستیان بە پشتیوانی ئێمەیە.

سوپاس بۆ گوێگرتن و پشتگیریکردنی کەمپەینی ئازادی پەخشان عەزیزی !


Comments

Popular posts from this blog

New to the world of Literature, A dream book published

Presentation Title: Dual Immersion Education a Bridge between Heritage Language &Culture with Academics; A Model for Kurdish Children

The Kurdish Community of Southern California presented an appreciation award to its immediate past vice president, Dr. Soraya Fallah, in recognition of her 17 years of dedicated service to the community.