Gulan Kurdish Media: Book "Learning Challenges for Culturally and Linguistically Diverse (CLD) Students With Disabilities"



Book in
Kurdish Media Gulan

كتێبى ‌ ئاستەنگەکانی فێربوونى قوتابیانی خاوەن پێداویستیی تایبەت کە زمان و کەلتووری جیاوازیان هه‌یه
چاپكراوى نوێ:
     
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/05/2020 : 12:38:04ژمارەی بینین: 182


كتێبى ‌ ئاستەنگەکانی فێربوونى قوتابیانی خاوەن پێداویستیی تایبەت کە زمان و کەلتووری جیاوازیان هه‌یه
(Learning Challenges for Culturally and Linguistically Diverse (CLD) Students With Disabilities)، نووسينى د. سورەیا فەلاح، خاوه‌نى بڕوانامه‌ى باڵاى ڕێبه‌رایه‌تيی ڕێبازی سیسته‌می په‌روه‌رده له زانکۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا- نۆرتریچ. به هاوكاريى د. بڕۆنته ڕینۆڵد پڕۆفيسۆری زانکۆ و د. ویندی موراوسکی سه‌رۆکی به‌شى فێركارى له زانکۆی ئیاله‌تی کالیفوڕنیا- نۆرتریچ؛ له‌ دووتوێى 350 لاپه‌ڕه‌ و به به‌رگ و ديزانێكى ناوازه‌ له‌ لايه‌ن كۆمپانياى چاپه‌مه‌نيى نێوده‌وڵه‌تيى زانست و ته‌كنه‌لۆژيا (IGI Global) چاپ كرا.
نووسه‌ر له‌و كتێبه‌يدا كه‌ زياتر له‌ 400 سه‌رچاوه‌ى وه‌رگرتووه‌ و پتر له‌ شه‌ش ساڵ كارى له‌سه‌ر كردووه‌، به‌ شێوه‌يه‌كى ورد و بابه‌تييانه‌ باسى ئاستەنگەکانی فێربوونى قوتابیانی خاوەن پێداویستیی تایبەتى كردووه‌، کە زمان و کەلتووری جیاوازیان هه‌یه، هاوكات ڕێكاره‌كانى چاره‌سه‌رى گرفته‌كانى ده‌ستنيشان كردووه‌.
وێڕاى پيرۆزبايى له‌ نووسه‌رى دووره‌وڵات دكتۆر سوره‌يا فه‌لاح، هيوادارين ئه‌و به‌رهه‌مه‌ به‌پێزه‌ بكرێت به‌ زمانى كوردى و كتێبخانه‌كانى كوردستانيش ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكات.
Share

Comments

Popular posts from this blog

New Publication:Research Study on Status of Kurdish Women in Iran A Holistic Approach

Mother and Daughter CSUN Students Co-Author Article