For Krudish Readers: بانگەوازی ژنانی کورد و کەمایەتییە نەتەوەییەکانی دیکە دەکەم کە هەنگاو بنێن و بەشداری کەمپینی "نا بۆ ئاپارتایدی جێندەری"

 




 

هاوپه یمانی ژنان له کەمپەینەی" کۆتایی بؤئاپارتایدی جێندەری " داواکاری له یاسای نێو نه ته وه ێی و ده سه ڵاتی جیهانی

د. سورەییا فه لاح

بانگەوازی ژنانی کورد و کەمایەتییە نەتەوەییەکانی دیکە دەکەم کە هەنگاو بنێن و بەشداری کەمپینی "نا بۆ ئاپارتایدی جێندەری" دژی ژنان و کچانی ئێران و ئەفغانستان بکەن.

 

پارێزەران و ژنانی ڕێبه ر و سەرکردە چالاکه کانی ئێران و ئەفغانستان هەڵمەتێکی جیهانی دەستپێدەکەن بۆ بە فەرمی ناساندنی ئاپارتایدی جیندەری لە بۆ کۆتاییهێنان بە مامەڵەکردن لەگەڵ ژنان وەک هاوڵاتی پلە دوو.

کەمپەینەکە بەناونیشانی، " کۆتایی بؤئاپارتایدی جێندەری " دەڕوانێت، سەر لە سەر، ئەو واقیعە بخاتەڕوو کە ژنان و کچانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تاڵیبان لە ئەفغانستان لە شەڕێکی توندڕەو و سیستماتیکی و ستراکتوریدا دەژین کە لە دژی ئەوان داڕێژراوە بۆ بێ ئینسانیکردن و سەرکوتکردن بە مەبەستی داسەپاندنی  دەسەڵات. لەم کەمپەینەدا ژنانی بەناوبانگ لەوانە شیرین عیبادی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و فەوزیە کوفی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی ئەفغانستان و عەتیفا تەیب جێگری وەزیری پێشووی ئەفغانستان بۆ کاروباری پەرلەمانی ئەفغانستان ، نازەنین ئه فشین جم شاژنی که نادایی و چەن ژنی کوردیش وه ک من ، ئاوا هۆما نوسه ر وچالاکوان و چەندانی تر ئەم نامه یان واژۆ کردوه.داوا لە دەوڵەتان دەکەین دان بە تاوانی ئاپارتایدی جێندەریدا بنێن بۆ لێپرسینەوە و لە کۆتاییدا کۆتایی بە سیستەمەکان بهێنن لە ئاپارتایدی جێندەری کە ئێستا لە کۆماری ئیسلامی ئێران و لە ئەفغانستان لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا هەیە.

 

گیسۆ نیا یەکێکە لە پێشەنگەکانی ئەم کەمپەینە. ئەو پێی وایە "پێناسەی ئاپارتاید بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبێ بەو شێوەیە لێکبدرێتەوە کە پلەبەندی جێندەری لەخۆبگرێت نەک تەنها پلەبەندی ڕەگەزی."

منیش ئه م هاوپەیمانیه و ئه م هه ڵمه ته م پێ گرینگه  و لەنێو یەکەم گروپی واژۆکەری ژنە کاندام. وەک لێکۆڵەری چالاکی مافەکانی ژنان وشارەزایەکی پەیوەندیی و یاسا پێی نێو نه ته وه یی ، بڕوای من وایە کە بەڵگەی بەس هەیە بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زاراوەیەک بۆ " ئاپارتایدی جیندەری " قبوڵ بکات. یاسای نێودەوڵەتی بریتییە لە کۆمەڵێک ڕێسا و نۆرم و ستاندارد کە بە گشتی وەک پابەندکەر لە نێوان دەوڵەتەکاندا ناسراون. ئەگەر کار لەسەر ئەم کەمپەینە بکەین و بەڵگەی پێویست سەبارەت بە ژنانی ئێرانی و ئەفغانستان نیشان بدەین، ئەم زاراوەیە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی به فۆرمی ده ناسرێت".

داوا لە خوشکانی ژنی کوردم و کەمە نەتەوەیی و نەتەوەییەکانی دیکەی ئێران دەکەم بەشداری ئەم هاوپەیمانییە بکەن و نامەکە واژۆ بکەن، چونکە ژنانی ئێمە لە وڵاتانی نادیموکرات و دیکتاتۆردا دەژین و لەلایەن حکومەتەکانەوە تووشی هەڵاواردن و تاوان دەکرێن. پێویستە ئێمە بەشێک بین لە هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکان چونکە مافەکانی ژنان لە ناوچەکەدا زۆر بەیەکەوە گرێدراون.

ئەمە به یاننامەکە یە کە بە کوردی هەڵم گێراوه تۆ

 

نامەی کراوەی ژنانی ئێران و ئەفغانستان ، ڕێبەران وسەرکردەکانی ژنانی جیهان، پارێزەرانی نێودەوڵەتی،  کە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ووڵاتان دەکەن دان بە تاوانی ئاپارتایدی جێندەردا بنێن و بە فوڕمی بیناسن.

 

ئێمە هاوپەیمانییەکی هەمەچەشن لە چالاکانی مافی ژنانی نێودەوڵەتی، پارێزەرانی نێودەوڵەتی، سەرکردەکانی ژنانی ئێران و ئەفغانستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە، داوا لە حکومەتەکان دەکەین تاوانی ئاپارتایدی جێندەری بناسن و ڕووبەڕووی سیستەمی ئاپارتایدی جێندەری لە کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەفغانستانی ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان ببنەوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران و تاڵیبان لە ئەفغانستان بە هۆی مامەڵەی یاسایی لەگەڵ ژنان وەک هاووڵاتیی پلە دوو، وەک ڕێژیمی ئاپارتایدی جێندەری پێناسە دەکرێن. بەڵام ئەم دەستەواژەی "ئاپارتایدی ڕەگەزی" لە ئێستادا تەنها وەک زاراوەیەکی وەسفکەر دەسەڵاتی هەیە- بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، تاوانی ئاپارتاید تەنها بۆ پلەبەندییە ڕەگەزیەکان دەگرێتەوە، نەک پلەبەندییەکان کە لەسەر بنەمای ڕەگەزی جیندەر دامەزراوە.

 

ئاپارتاید لە وشەی ئەفریقایی "“apart” وەرگیراوە کە بە واتای جیابوونەوە دێت. ئەم دەستەواژەیە لە ڕژێمی ئاپارتاید لە باشووری ئەفریقا و سیستەمی جیاکاری هەڵاواردنی ڕەگەزییەوە هاتووە کە ئامانجی دامەزراندنی و درێژەدان بە هەژموونی سپی پێستەکانی ئەفریقای باشوور بەسەر ڕەشپێستەکانی ئەو وڵاتەدا بووە. سیستەمێک کە دواجار بە فشار و دابڕانی دەیان ساڵ لە بازنە نێودەوڵەتییەکان، بە بێناوبانگکردن و پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکان کۆتایی هات.

 

هەرچەندە پێناسەی یاسایی ئێستای ئاپارتاید دۆخی ئێران و ئەفغانستان ناگرێتەوە، بەڵام لەڕووی وەسفییەوە دەگونجێت. ژنان لە ئەفغانستانی ژێردەسەڵاتی تاڵیباندا لە خوێندن و دامەزراندن لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان و لە حکومەت و گەشتکردن بە مەودا وسەفەری دوور و درێژ بەبێ سەرپەرشتیاری پیاو قەدەغەکراوە و لە هەمان کاتدا دەبێت پابەندبن بە یاسای جل و بەرگی توندەوە. . لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا ژنان لە زۆر بوارەکانی خوێندن، بۆنە وەرزشییەکان و وەرگرتنی پاسپۆرت و گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ مۆڵەتی هاوسەرەکەیان قەدەغە دەکرێن. بەهای ژیانی ژنان و شەهیدبوونیان لە یاسادا نیوەی پیاوانە، هەروەها ناچارن یاسای زۆرەملی حیجاب قبوڵ بکەن. ئامانجی سیستەمی دادوەری لە جێبەجێکردنی ئەو جۆرە قەدەغەکردنانەدا دامەزراندنی و درێژەدان بە هەژموونی پیاوان و حکومەتەکان بەسەر ژناندا جێگیر بکەن. هەروەها پێشێلکردنی ئەم یاسا جیاکاریانە دەبێتە هۆی توندوتیژی و زیندانیکردن و مردن.

 

بە لەبەرچاوگرتنی ئیدانەکردنی حکومەتی ئاپارتایدی باشووری ئەفریقا لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، ژنانی دانیشتووی ئێران و ئەفغانستانیش دەیانەوێت وەڵامێکی نێودەوڵەتی هاوشێوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کۆتاییهێنان بە سیستەمی ئاپارتایدی جێندەری کە بەسەریاندا سەپێنراوە.

بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی شۆڕشی ژنان- ڕێبەرلە ئێران بە تەواوی و پشتیوانیکردن لە خۆڕاگری ئازایانەی ژنانی ئەفغانستان کە بە توندوتیژی مافەکانیان لێسەندراوەتەوە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی دروست زیانەکانی سیستەمێکی چەسپاو لە ڕووی یاساییەوە بناسێت کە ژنان تێیدا بوون ووەک هاوڵاتی پلە دوو مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و لە ڕێگەی هاوپشتی ئەخلاقی دەربڕین و کردەوەی سیاسی و بڕیاردانی یاساییەوە دان بەم شتەدا بنێن.

دۆخی کۆماری ئیسلامی ئێران و تاڵیبان لە ئەفغانستان تەنیا لە هەڵاواردنی ڕەگەزیدا سنووردار نییە؛ بەڵکو ئەم سیستێمانە شەڕێکی توندڕەوتر و سیستماتیکیتر و پێکهاتەییتر لە دژی ژنان بەردەوام دەکەن ، کە بە ئامانجی دابینکردنی ‌‌هێزی دەسەڵات بۆ بێ ئینسانیکردن و سەرکوتکردنی ژنان داڕێژراوە.

 

داواکاری سەرەکیمان لە حکومەتەکان:

- ڕەنگدانەوە و گرنگیدان بە ئەزموونی ئەو ژنانەی کە لەژێر جێندەریدا لە ئێران و ئەفغانستان دەژین؛

دەرکردنی بەیاننامە و بڕیارنامە و داڕشتنی وەڵامە سیاسییەکان بۆ شەرمەزارکردنی سیستەمی ئاپارتایدی جێندەری لە ئێران و ئەفغانستان؛ و

- فراوانکردنی پێناسەی یاسایی ئاپارتاید لە یاسا نێودەوڵەتی و نیشتمانییەکان بۆ ئەوەی فۆرمەکانی توندڕەوی هه ڵاواردنی جێندەری بە دامەزراوەیی لەخۆ بگرێتەوە.

 

لیستی گروپی سه ره تایی لەم لاپه ڕه دا ببینە.

تۆش دەتوانی واژۆی کەيت.

بۆواژۆ کردنی نامه که: www.endgenderapartheid.today 

 

 

Comments

Popular posts from this blog

Presentation Title: Dual Immersion Education a Bridge between Heritage Language &Culture with Academics; A Model for Kurdish Children

New to the world of Literature, A dream book published

Dr. Soraya Fallah on Iran International TV about Iran School Girl Poisonings--Persian Interview