For Kurdish Readers: About Dr. Soraya Fallah Kurdish Biography دکتۆرە سورەیا فەلاح


کورته باسێک سه باره ت به دکتۆرە سورەیا فەلاح
نوسراوی ئستافی ده نگی کوردستان له ئه مریکا
دکتۆرە سورەیا فەلاح، روڕاویژکار و توێژەری ئاکادمی ، ژنە نوسەرو چالاکوانی مافه کانی مروڤ و به تایبه ت مافی ژنان، دانیشتوی ڵۆس ئه نجلیسه، ولایه تی کالیفۆرنیایه.

 دکتۆرە سورەیا بڕوانامه و شه هاده ی له "ڕێبه رایه تی فێرگه و ڕێبازی سیسته می په روه رده "[1]له زانکۆی ولایه تی کالیفورنیا[2] (وڵاته یه ک گرتوه کانی ئه مریکا) گرتوه وله م بواره وە ڵێکۆله رێکی ناسراوه وچه ن کاری ئاکادمی وعه لمانی کردوه.
له چوار به شی جیاوازدا ده توانن کاره کانی ببینن:

نوسین[3] و ریسرچی ئاکادمی[4]:

-سوره یا به شێکی زۆر له ژیانی خۆی له سه ر توێژينەوە له بواره جوراوجۆره کان داناوه. به م هۆیه وه کتێب و وتاری له گۆڤاره تایبه تمه نده ی عه لمانی به زمانه کانی ئینگلیسی و کوردی و فارسی ده ر چوه. وه ک چه ن دانه یێکی لێره دا باس ده که ین.  ئه خیر کتێبی دکتۆرە سورەیا فەلاح پەرتۆکێکی ئاکادمیه به نێوی :[5] ئاستەنگەکانی فێربوونى قوتابیانی خاوەن پێداویستیی تایبەت کە زمان و کەلتووری جیاوازیان هه‌یه 2020[6]

- به ش کتێبێک به ناوی: لێکۆڵینه وه یێک له سه ر ناكۆكى و گیر وگرفتی هەوڵه کانی ژنیكوردله ڕۆژهه ڵات ناوچه ی شه ڕ و کۆنفلیکت. [7]

- به ش کتێبێک به ناوی: ئستراتژی و پلان بۆ دا دەمەزرێنن هاوبەشى بەهێز له نێوان تايبەتى پەروەردە و بنه ماڵه- له په ڕتۆکی دادوەرى كۆمەڵايەتى و باوان هاوبەشى لە چوارچێوە پەروەردە کۆمه ڵگای مۆلتي كەلتور. [8]،٢٠١٨

ڵیکۆڵینه وه ی سوره یا به ناوی " دەنگ دەدات بۆ دانيشتوانی نەبينراو" وه ک  

بۆ دیتنی ده رچوه کانی لینکی ژێرۆ ببینه[9]

سورەیا هه روه ها مه سته ری " یاسا و پێوه ندی نێو نه ته"[10] وه ییه و تیزی مه سته ری له سه رمافی ژنان نوسیوه. چه ن سال له ئا موژگای دیر اساتی سیاسه ت و نیوده و له تی سه ربه وزاره تی ده ره وه ی ئێران ئیشی ته حقیقاتی کردوه و به م هۆیه وه په سپوری یاسای نێونه ته وه ییه و سه ر سیاسه ت و حکومه ت ئیشی ته حقیقاتی و لێکوڵینه وه ی کردوه  و چه ند کتیبی ته بع کردوه.

ئیستا سوره ییا له گه ڵ پڕۆژه یێکی به شی فێرگه و فێر بوونی زانکۆی ولایه ته کالیفوڕنیا ئیش ده کات و له هه مان کاتیشدا دتوه وه ک   "توێژه ر و یارمه تده ری کۆمه ڵایه تی ورووانناسی"  گه وره ته مه نه کان ئه دات ،به تایبه ت ژنان و په نابه ران و له ئیش وکاریا وه ک سوپروایزرله کلینیکی  یارمه تی به گه وره ساڵه کان به سه ر توێژه ر و یارمه ت ده ره کانه وه یه. 
چالاکوانی و تێکۆشه رێکی:

  دوکتور فه للاح هه روه ها چالاکوان و تێکۆشه رێکی ناسراوه زور به گه نجی تیکه ڵاوی بزوتنه وه ی ئازادیخوازانه بۆ یه کسانی و مافی مروف به تایبه ت مافی کورد و ژنان بوو. هه ر به و هۆیه شۆ چه ن جار به ده س کۆماری ئیسلامی گیراوه و به ندینخانه وزیندان چوه. له چالاکیدا به رده وام بوه هه ربۆیه ئیسته ش سه فیری نیه ت باشی ریکخراوه ی ژنانی نه ته وه یه ک گرتوه کان به شی لوس ئه نجلس[11] و چه ن ساڵه ڕاوێژكار ڕێکخراوه که یه. سوره یا پێک هێنه رو تێکه ڵی ی چه ن ریکخراوه یه که هه مویان له به رژه وه ندی مافی مروف ،کولتوری نه ته وایه تی و مافی ژنان پێک هاتون.

سوره یا هه ر وه ها ده سته ی دامه زرێنه ر و جیگری سه روکی ڕێکخراوی کورده کانی دانیشتوی کالیفورنیا مه به ستی په ره پی دان به کولتورو زمانی کوردیه . ئه م ڕێکخراوه زیاتر له ١٥ ساڵه زیاترین پڕۆگڕامه کوردیه کان و کۆبونه وه کانی له ئه ستۆ گرتوه. به شداری ١٥ ساڵ له "گلۆباڵ ویڵه ج"، ده یان کۆ بونه وه بۆ پشگری له کوردانی به شه کانی کوردستان، جێژنی سه ری سال، ڕۆژی دایک ۆ ڕۆژی ژن و بایه خ دان به ئه ندامانی تازه ێ کۆمه ڵگه.

دوکتور سوره ییا  لەگەڵ رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و خاچی سوور كاری كردووە و له گه ڵ زۆر رێکخراوه ی نیونه ته وه ییدا ئیش ده کات و ئه ندامی ده سته ی به ریوه به ری رێکخراوه ی نه ته وه یه ک گرتوه کان- کومه لی ئه مریکایی به شی کالیفورنیا[12] 

سوره ییا هه روه ها له چه ن سالیش  به رپرسی کومیته ی ژنانی کورد سه ربه کونگره له ئه مریکا بووو چه ن پروژه ی گه وره ی ته قدیم کرد[13]. هه وه ڵ کونفرانسی نیونه ته وه یی ژنانی کورد بو ئاشتی و یه کسانی وه ک پرۆژه ی کونگره ی نه ته وه یی کورد که له باشوری کوردستان به سه رۆکایه تی سوره یا دانرا .سوره ییا هه روه ەا دامه زرێنه ری ریکخراوه ی  " ژنانی جیهان بو پارستنی ژیان - ژنان ریبه رانی ژیان "که هه وه ل پڕوژه ی ئه و ریکخراوه له کوردستانی باشور دانرا .

سوره ییا له ڕیخستنی زۆر کونفڕانس وپڕۆژه دا به شدار بوه. سوره ییا هه ول ژنی کورد بوو که له میژوی  کورددا شانگ هه ڵگر و په یام هه ڵگری پرسی ژنی کورد له  له کومیسیونی پیگه ی ژن له ریکخراوه ی نه ته وه یه ک گرتوه کان بوو. ئه ندامی ده سته ی به ڕێوه به ری "یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست له‌ ئامه‌د" ، ئه ندامی ناوه ندی پرسی ژنانی ڕۆژهه ڵات و به ڕێوه به ره سه فحه ی فۆرمی سوشیال میدیایه.

سوره یا زۆر له سه ر چالاکی بۆ ئازادی زیندانیه سیاسیه کورده کان له ئێران ئیشی کردوه و هه روه ها یه کیک له ده سته ی پیک هێنه رو به ڕیوه به ری "کومه ڵه ی به رگری له مافه کانی مروف له ئیران- باشوری کالیفرنیایه"  که به مه به ستی به رگری کردن له مافی زیندانیه سیاسیه کان له ئیرانه.( زانیاری زیاتر)[14]
هه روه ها په یام وویستی  ژنانی ئێرانی له لایه ن "که مپیه ینی ملوینی واژو بویه کسانی جینده ری له ئیران" بو ریکخراوه یه ک گرتوه کان بردوه. سه روکی چه ن کونفرانسی نیو نه ته وه یی بوه. (بوزانیاری زیاتر ئه مه ببینن): [15]
سوره ییا به شداری ریخستنی روژی جیهانی ژن، پروگرامی ناسینی مافه کانی مروف، مافی نه ته وایه تی و..وت وویژ،نوسین له بو روژنامه کان ، و کار له گه ل ئه نجومه نی قه له می کوردی و هاوکاری له گه ل رادویکان له سه ر کولتور و هونه ری کوردیه

سوره یا له به شداری پڕۆژه ی په روه رده به رده وامه و له زۆر پڕۆژه دا به شدار بوه وه کو: پ"ڕۆژه ی ده نگی ژنی ئێرانی" له گه ڵ زانکۆی سه ندیگۆ، "پڕۆژه ی ده نگی ئه مریکا به نێوی " گۆ ئینگلیش (بڕۆ ئینگلیسی فێر به)" ، پڕۆژه ی "ژیانی باشتر، ژنۆساید" سه ر به زانکۆی هۆنه ره ولایه تی کالیفورنیا، پڕۆژه ی " دیجیتاڵ ئافۆمرا ( دیجیتاڵی ڕاکه ر)"، پڕۆژه ی ژنی کوردو ئه حمه د شه هید (سه ر به نه ته وه یه ک گرتوه کان)، پڕۆژه ی ئازادی سه ر به یه ک گرتوویی بۆ ئێرانی ئازاد، پڕۆژه ی " هه ڵفڕین بۆ سه ر به خۆیی کوردستان" پڕۆژه هۆنه ریه کان که له به شی هۆنه ر دا باسی ده کرێت. پڕۆژه ی " ژنانی کورد به ته سویر" ، داکۆمنتری بۆ پڕۆژه ی به ره نگاری ژینۆساید له زانکۆی هۆنه ره ولایه تی کالیفورنیا له گه ڵ " نانسی بوکانان"، پڕۆژه ی دایکی کورد و لایه لای ی کوردی زمانی نه ته وه یی

سوره یا به کار و چالاکوانی ژنانی دیکه زۆر به ها ئه دات و له هه ر پلاتفورمێک بۆ گه شه سه ندن به کاره کانیان که ڵک وه ر ده گرێت. یه کێک له پڕۆژه کانی که به یارمه تی ده نگی کوردستان له ئه مریکه و ڕێکخراوه ی ژنان بۆ پاراستنی ژیان بوو "وت ووێژ له گه ڵ ژنانی نوسه ر ی کورد له هه نده ران که ١٢ نو سه ری ژن به شدار بوون" (ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩).هه روه ها وت ووێژ له گه ڵ ژنانی چالاکوانی ئێرانی که له مڕی سه رکه وتنی مافی یه کسانی ماندو بوون .

کاری هونه ری[16] وکولتوری  

 سوره یا به ئیشی کولتوری له به رژه وه ندی ناساندنی کولتوری کوردی کردوه و بڕو و بایه خێکی زۆر ئه دات هه ربویه سوره یا به شداری کی به ر کی شاژنی جوانی له هولیوودبوو و هه وه ڵ ژنێکی کورده به شداری کی به ر کی شاژنی جوانی که به ناوی کوردستان ده رکه وت و به نیوی میس کوردستان به مه به ستی به رزکردنه وه ی ناوی کورد و ژنی کورد و یارمه تی گه یانن به ژنان و مندالانی هه ژار له سالی ٢٠١١ و ئیسته ش له زور له به رنامه خیرخوازیه کاندا به شدار بووه. زانیاری زیاتر[17]

به شداری له کاری خێرخوازه بۆ نه خۆشخانه ی منداڵانی لۆس ئه نجلیس و ته قدیمی کاری ژنانێ که خاوەن پێداویستیی تایبەتن بۆ ژنانی نه ته وه یه ک گرتوه کان و به ڕێوه بردنی پڕۆگرام له مڕ یارمه تی به خه ڵکی هه ژار له نێو شاردا.

سوره یا هه روه ها وه ک هه وه ڵ ژنی کورد بۆ دادوه ره له به شی پڕۆگرامی کێ به ر كێ شاژنی جوانی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست هه ڵبژاردرا و به شدار بوو. [18]

پەروەردە هونەر[19]: به رهه مه هونه ریه کان:

سوره ییا جگه له ئیش و کاری پروفیسیونال و چالاکوانی و نوسین حه زی زور له هونه ره و به خویندنی گورانی مه به ست و بیر وبروای خوی ده رئه بریت. بۆ "ئاهه نگی به ر خۆدان"بۆ به ڕه نگار بونه وه له به رانبه ر  ده ست درێژی جینسی ، به ردباران کردنی ژن، ئازادی زیندانیه سیاسیه کان، به ڕه نگاری ژنۆسایتی یه زیدیه کان، کیمیایی حه له بچه و سه رده شت.

 چه ن ئاهه نگیی تۆمار کردوه:ناوی چه ن گورانی سوره ییا: فرمیسکه کیمیاییه کان، به قورگی بڕاو دوعا ناکریت، له ژیر بناغه ی هه زاران به رد ،بریار ئه ده م ، و...(ویدیوی چه ن گورانی له خواره وه ببینه)

یه کێک له پڕۆژه په روه رده ییه کانی سوره ییا به شداری له "په روه رده له ژێر ئاور" بوو که له م پڕۆژه دا داکۆمینته ریێک  به نیوی فریشته کانی ئیران ده رچو که  به رهه مێکه له سه ر ژیانی سوره ییابه نێوه " بۆ کوردستان".[20] خاتو سوره ییا فه لاح چونیه تی به سه رهاتی خوی له ئیراندا و ژيان له هه ندران و چه ن ولاتى ئوروپى و پاشان هاتن بو ئه مریکا باس ده کات.

سوره ییا هه روه ها به شداری چه ن فیلمیش یا بو خویندن یا داکومینتری بوه. ئه خیر داکۆمه نته ری ئه و بۆ ژنانی نه ته وه یه ک گرتوه کان له سه ر "عیلاقه و جيگۆڕكى"[21]


خه لات[22]

 دوکتور سوره ییا فه للاح تا ئیسته چه ن خه لاتی نیو نه ته وه یی و ناو نه ته وه یی له مه ر یارمه تی به ژنان ، مافی مروڤ ، نوسین و کاریگه ری له سه ر ژیانی خه لکدا گرتوه. وه کو: پەسەندكردنی ئەنجومەنى سنای وڵاته یه کگرتوه کانی ئه مریکا، سەناتۆره به ڕێزی كاليفۆرنيا  دايان فاينستاين، لە شانازى و ناسينەوەى ئەنجامدان و كۆڵنەدان لە بەرەو پێش بردنی مافی ئافرەتان ، شایلا کوئل ، سرپرشتی ناوچه ی  لۆس ئه نجلس لە ناسينەوەى پابەند خزمەتگوزارى بۆكە كاروباريەكە كۆمەڵگە و بۆكە هى شارستانى يەتى وبەشدارى به سوودى بۆهەمووە نيشتەجێى ناوچە لۆس ئانجێلێس ،٢٠١٩  

خه ڵاتی "ژنان له دیپلۆماسی" له ڕۆژی جیهانی ژن ٢٠١٨ ، خه ڵاتی شانازه له فێرگه و زانست له لایه ن زانکوه ولایه ته کالیفورنیا ٢٠١٧[23] ، خه ڵاتی ، ئه نجومه نی جیهانی "ئانر سۆسایتی"[24] ,لۆحه ی سپاسگوزاری بۆ یارمه تی به کۆمه ڵگای که م ده سه ڵات ٢٠١٥ له ڕۆژی جیهانی ژنان ، خەڵا تی شارۆمەندی جیهانی ساڵی ٢٠١٢ لە لایەن ئەنجومەنی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و راوێژکاری رێکخراوەکانی باشوری کالیفۆرنیاو و خەڵاتی رێکخستن و ریبه رایه تی و مافەکانی مرۆڤی شۆڕای راوێژکاری پۆلیسی لۆنس ئانجلێس ،خه لاتی فمینسیم ئنتقادی کومه لگای راویژکاری ژنانی ئیران .سوره ییا چه ندین خه لاتی دیکه ی وه ر...گرتوه.

سوره یازۆربه ی خه ڵات و له وحه کانی خۆی پێشکه ش به ژنان و منداڵان کردوه. و ده ڵێت "تا ئازادی مڕۆڤ و گه شتن به یه کسانی جینده ری و مافی کورد و گه شتن به دونیایێکی جوان که هیچ مرۆڤێک مافی مرۆڤێکی دیکه پێشل نه کات تێ ده کۆشم"


[1] Educational Leadership and Policy Studies
[3] https://www.sorayafallah.com/p/dr-soraya-fallahs-books.html
[4] https://www.sorayafallah.com/p/soraya-fallah-publication-boos-and.html
[5] "Learning Challenges for Culturally and Linguistically Diverse (CLD) Students With Disabilities"
[6] https://www.igi-global.com/book/learning-challenges-culturally-linguistically-diverse/235422?f=e-book
[7] Kurdish Women Challenges and Struggles at the time of Conflict and Post-Conflict, A Holistic Approach 
An Exploratory Research Study on Status of Kurdish Women in Iran, Soraya Fallah
Source Title: Women in Conflict and Post-Conflict Situations.2020 lit-verlag, https://www.amazon.com/Soraya-Fallah/e/B086TXMJ93/ref=dp_byline_cont_book_1
[9] https://www.sorayafallah.com/p/soraya-fallah-publication-boos-and.html
[11] https://www.kurdishwomenhaven.com/p/us-committee-for-unwomen-greater-la.html
[12] https://una-socal.org/san_fernando_valley/dr-soraya-fallah/

[18] https://ekurd.net/mismas/articles/misc2014/4/kurdsworld641.htm
[19] https://www.sorayafallah.com/p/my.html
[20] http://vimeo.com/40349485
[21] Belonging and displacement
[22] https://www.sorayafallah.com/p/dr-soraya-fallah-awards-and-achievements.html
[23] http://www.vokradio.com/content/view/2018/1/
[24] Honor Society, Pi Lambda Theta


university of Art, Motherhood and revolution conference 


TV program on Political prisoners and execution of Kurdish prisoners 


CSUN Educational department 






Hewler in Media-Gulan office 



Comments

Popular posts from this blog

Presentation Title: Dual Immersion Education a Bridge between Heritage Language &Culture with Academics; A Model for Kurdish Children

New to the world of Literature, A dream book published

Dr. Soraya Fallah on Iran International TV about Iran School Girl Poisonings--Persian Interview